رۆژی شه‌ممه رێكه‌وتی ١٢ی خه‌رمانان، له ئاكامی رووداوێكی رێگه‌وبان له ناوچه‌ی سه‌قز ۵ هاووڵاتی كوژران و بریندار بوون.
له ئاكامی رووداوێكی هاتووچۆ كه له رێگه‌ی سه‌ره‌كی سه‌قز ـ سنه روویدا ئۆتۆمبیلێكی جۆری پژۆ خۆی به پهیكانێكدا كێشا و له ئه‌نجامدا ۳ كه‌س له سه‌رنشینانی ئۆتۆمبیله‌كان كوژران و ۲ كه‌سی دیكه‌ش به توندی بریندار بوون كه دواتر برینداره‌كان به مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ریی ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی گشتیی سه‌قز كران.